دوای راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی دروستكردنی خانوو بۆ مامۆستایانی كوردستان و دابه‌شكردنی فۆرمی وه‌رگرتنی ئه‌و خانوانه، هه‌شت هه‌زار مامۆستا فۆرمیان پڕكردووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی، به‌رپرسی به‌شی په‌روه‌رده و داكۆكی له‌مافی مامۆستایان له مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، رایگه‌یاند: دوای دابه‌شكردنی فۆرم بۆ دروستكردنی خانوو بۆ مامۆستایان، هه‌شت هه‌زار فۆرم پڕكراوه‌ته‌وه و دوای وردبینی‌و به‌دواداچوون ناوی 1300 مامۆستا راده‌گه‌یه‌ندرێت.
وتیشی: به‌هۆی زۆری فۆرمه‌كان پرۆسه‌ی ووردبینی و به‌دواداچوون بۆ فۆرمه‌كان زیاتر له دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت ، دواتر ناوی ئه‌و مامۆستایانه ئاشكرا ده‌كرێت كه مه‌رجه‌كانیان تێداوه و ده‌ست به دروستكردنی خانوو و شوقه‌كان ده‌كرێت .
راشیگه‌یاند: هه‌روه‌ك پێشتر روونمان كرده‌وه چه‌ند مه‌رجێك بۆ وه‌رگرتن و تۆماركردنی ئه‌و خانوانه دانراوه، له‌وانه پێویسته ئه‌و مامۆستایه ئه‌ندامی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بێت و خزمه‌تی له 10ساڵ كه‌متر نه‌بێت، هه‌روه‌ها دانیشتووی هه‌ولێر بێت و له‌هیچ پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له رێگای حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه سوودمه‌ند نه‌بووبێت.
روونیشیكرده‌وه: هه‌رساڵێكی خزمه‌تی مامۆستایی و هاوسه‌ر و ژماره‌ی منداڵ به‌خاڵ ده‌ژمێردرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ردوو هاوسه‌ر مامۆستابن، ئه‌وا دووخاڵی زیاتر وه‌رده‌گرن، دواتر به پێشبڕكێ ناوی ئه‌و مامۆستایانه راده‌گه‌یه‌ندرێ كه خاڵیان زیاتره.
له‌باره‌ی بڕی پاره و ماوه‌ی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه وتی: پرۆژه‌كه به ماوه‌ی چوار ساڵ ته‌واوده‌بێت ، سێ جۆر خانوو له‌خۆ ده‌گرێت (یه‌ك قات ، دوو قات ، شوقه)، كه پێویسته له‌سه‌ر مامۆستا سه‌ره‌تا یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار وه‌ك پێشه‌كی بدات ، كاتێكیش 10%ی خانووه‌كه ته‌واو بوو ئینجا قستی مانگانه ده‌دات كه به‌سه‌ر 100 مانگدا دابه‌شده‌كرێت.
دروستكردنی خانوو بۆ مامۆستایان له رێگای كه‌رتی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بووه جێگای دڵخۆشیی مامۆستایان، له‌هه‌مانكاتدا ناڕه‌زایی هه‌ندێك مامۆستای تری لێكهوتهوه، به‌وه‌ی كه نرخی شوقه‌و خانوه‌كان زۆر گرانه و له توانا و ئاستی مامۆستادا نییه، پێشیانوابوو كه مه‌به‌ست له‌و پرۆسه‌یه زیاتر قازانجی چه‌ند كه‌سێكه نه‌وه‌ك خزمه‌تكردنی مامۆستایان.
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له ساڵی 1962دامه‌زراوه‌و تائێستا 12 كۆنگره‌ی ئه‌نجامداوه و 12 لقی له شار و شارۆچكه‌كان هه‌یه، زیاتر له 70هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه.
سەرچاوە : خەندان