یەکشەممە نرخی بەنزین دیاریدەکرێت

سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه‌سرووشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای نه‌وت و غازی هه‌رێم كۆ ده‌بنه‌وه‌، ده‌شڵێت: “هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی بووه‌ نرخی به‌نزین بكه‌ینه‌وه‌ به‌ 500 دینار”.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه‌ سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای نه‌وت و غازی هه‌رێم كه‌ له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری سامانه‌ سرووشتیه‌كان پێكهاتووه‌، بۆ دیاریكردنی نرخی به‌نزین كۆ ده‌بنه‌وه‌.
 
ز.ر