وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی توركیا ده‌ڵێ كه دوانزەهەمین بارهه‌ڵگری ده‌ریایی له نه‌وتی هه‌رێم باركراوه و تا ئێستا بڕی 8 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل گواستراوه‌ته‌وه.
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی توركیا، تانه‌ر یڵدز له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه دوانزەهەمین بارهه‌ڵگری ده‌ریایی له نه‌وتی هه‌رێم باركراوه و تا ئێستا بڕی 8 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل گواستراوه‌ته‌وه.
یڵدز ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه له هێڵی بۆری نه‌وتی خاوی نێوان كه‌ركوك و یومورته‌ڵك رۆژانه 180 تا 190 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چاككردن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و هێله، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بڕی گواستراوه‌ی نه‌وتی خاو له‌و هێله بگاته 200 تا 220 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
ز.ر