زیاتر لە 13 تۆن برنجى نەگونجاو و زیان بەخش لەلایەن لیژنەهاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانیەوە دەستى بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکەشى رووبەڕووى سزایى یاسایى دەکرێتەوە.
لەماوەى چەند رۆژى رابردوودا لیژنەهاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى توانیان دەستبگرن بەسەر ئوتومبێلێکى بارهەڵگردا کە زیاتر لە 13 تۆن برنجى لە جۆرى (سامانى ) تێدابوو کە پاش پشکنین دەرکەوت برنجەکە گونجاونیە بۆ خوردن و زیان بە تەندروستى مرۆڤ دەگەیەنێت.
لەو باریەوە سۆران عەبدولغەفور سەرۆکى لیژنەهاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى رایگەیاند خاوەنى برنجەکە کە بازرگانێکى عەرەبە لە ناوچەکانى خواروى عێراقەوە بەشێوەى نایاسى برنجەکەى هێناوەتە ناوەوەى هەرێمى کوردستان بەڵام خۆشبەختانە توانرا دەستى بەسەردا بگیرێت و رێگە نەدرێت لە بازاڕەکانى هەرێمدا بفرۆشرێت.
سەرۆکى لیژنەهاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى ووتیشى لەسەر فەرمانى قائیمقامى سلێمانى بڕیاردراوە هەموو بڕە برنجەکە لەناوببرێت و خاوەنەکەشى بدرێت بە بەدادگا و رووبەڕووى سزایى یاسایى بکرێتەوە .
ز.ر