وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی جووتیاران و ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی شووتی له بازاڕه‌كاندا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بڕیاری دا هاورده‌كردنی ئه‌م به‌رهه‌مه قه‌ده‌غه‌بكرێت له هه‌موو ده‌روازه‌كانه‌وه، به‌ڵام له سنووری پارێزگای دهۆك رێگه ده‌درێت به‌پێی پێویست ئه‌و میوه‌یه هاورده بكرێت.
له لێدوانێكیداماجد ده‌باغ، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رایگه‌یاندوه: به نووسراوی فه‌رمی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی سنووری هه‌رێم ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه رێگه به هاورده‌كردنی به‌رهه‌می شووتی نه‌درێت بۆ ناو هه‌رێم ته‌نیا له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل نه‌بێت كه به پێی پێداویستیی بازاڕ بۆ دهۆك به‌رهه‌می شووتی بهێنرێته نێو هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ په‌یداكردنی هاوسه‌نگییه‌ك سه‌باره‌ت به هاورده‌كردنی شووتی بۆ ناو هه‌رێم.
هه‌روه‌ك هاتووه: ئه‌م بڕیاره‌ش بۆیه ده‌رچووه چونكه له‌م دواییه‌دا بڕێكی زۆر له شووتی هاتوه‌ته نێو هه‌رێمه‌وه كه زیانی به جووتیاران گه‌یاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رپێچیكار رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر به‌روبوومه هاوردهكراوهكهدا ده‌گیرێت.