دواى ئەوەی جوتیارانى شارى سلێمانى نیگەرانبون لە پێنەدان و دواکەوتنى پارەى ئەو گەنمەى لەسایلۆى سلێمانى لێیان وەرگیراوە لە ئێستادا ئەو کێشەیەیان چارەسەرکراوەو لەسەرەتاى هەفتەى داهاتووەوە پارەکانیان وەردەگرن.
بەڕێوەبەرى سایلۆى سلێمانى جەمال ئیسماعیل لەلێدوانێکدا بە سایتى ژوورى بازرگانى ڕاگەیاند ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە کەجوتیارانى نیگەرانکردبووە لەئێستادا جوتیاران دەتوانن پارەى بەروبومەکانیان وەربگرن و هیچ گرفتێک نەماوە.
وتیشى”پێدەچێت لەسەرەتاى هەفتەى داهاتووەوە جوتیاران لە بانکەکانى شارى سلێمانى ئەو بڕەپارەیە وەربگرن”
ساڵانە جوتیاران بەروبومى دانەوێڵەکانیان لەلایەن حکومەتەوە دەکڕدرێتەوە.
ز.ر