بازرگانی له‌گه‌ڵ شاری موسڵ دا به ڕێژه‌ی 30% دابه‌زیوه و كرێی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بازرگانی و ناردنی هه‌ر كۆنتێنه‌رێك به ڕێژه‌ی سێ ئه‌وه‌نده‌ی كرێی خۆی زیادی كردووه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیش ده‌ڵێت، له ئێستادا به ڕێژه‌ی 30% ، ناردنی شتومه‌ك كه‌میكردووه به‌هۆی نه‌بونی ڕێگا و خراپی ناوچه‌كه‌وه.
بورهان عه‌لی عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له ئێستادا ناردنی شت و مه‌ك و خۆراك و پێداویستیه‌كانی هاووڵاتیان بۆ شاره‌كانی خوارووی عێراق به‌ته‌واوی په‌كی كه‌وتووه و كرێی ناردن زۆر زیادی كردووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و بارانه هه‌یه كه ده‌نێردرێن بۆ ئه‌و شارانه.
وتیشی” له‌پێش دروستبونی شه‌ڕی داعش ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل بۆ موسڵ كرێكه‌ی 1700دۆلار بوو، به‌ڵام ئێستا بووه به 4500 دۆلار، بۆ شاری به‌غداد 750 دۆلار بوو ئێستا بووه به 2500 دۆلار، به‌هه‌مان شێوه بۆ شاری نه‌جه‌ف هه‌ر كۆنتێنه‌رێك به 1300 دۆلار ده‌نێردرا، به‌ڵام ئێستا بووه به 3500 دۆلار، به‌م شێوازه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و بارانه هه‌یه و زۆرجار ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی گه‌وره ده‌بنه‌وه”
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه له ئێستادا به ڕێژه‌ی 30%، ناردنی شتومه‌ك كه‌میكردووه به‌هۆی نه‌بونی ڕێگا و خراپی ناوچه‌كه‌وه،له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له عێراقدا دروستبووه له نێوان سوپای عێراقی و تیرۆرستانی داعش ئاڵۆزیه‌ك له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا دروستبووه به‌جۆرێك ژیانی شاره‌كانی خواروی عێراق به‌رده‌وام ڕوو له‌خراپی ده‌كات.
بورهان عه‌لی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه بازرگانانی شاره‌كانی خواروی عێراق ڕۆژانه په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كه‌ن و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن زۆرێك له مه‌واده‌كانی وه‌ك “برنج، ڕۆن، شه‌كر، ئارد”، به‌رده‌وام ڕوله‌نه‌مان ده‌كه‌ن و هاووڵاتیانیش پاره‌یان پێنه‌ماوه له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ موچه‌یه‌ك نادرێت له‌وشاره‌دا.
له‌ئێستادا شاری موسڵ له‌ژێر كۆنترۆڵی ڕێكخراوی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)دایه و هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ش ڕه‌وشی گوزه‌رانی ڕۆژانه‌یان ڕوو له‌خراپی ده‌كات به‌هۆی نه‌بونی موچه و خۆراك و پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه‌یان.
ز.ر