ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی و له‌باره‌گای حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی 14 لایه‌نی سیایی كوردستان ئه‌نجامدرا، له‌و ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا به‌یاننامایه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه” ئیدانه‌ی دروستبونی به‌ناو سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌و جموجۆڵه‌كانی ده‌كه‌ین كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه‌و تیایدا هاتوه (سوپا به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند بێت) بۆیه له‌م كاته‌دا ئه‌م هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و ئۆپه‌راسیۆنی دیجله به هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌رنامانه ده‌زانین كه له‌ڕابردودا سوپا بۆ كێشه‌و ململانێ ناوخۆییه‌كان به‌كار ده‌هێنرا ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقی نوێی دوای ڕوخانی دیكتاتۆریه‌تی به‌عسه”.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا لایه‌نه‌سیاسیه‌كان هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكی ئیقلیمی ده‌كه‌ن كه‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان بێت، ده‌شڵێن”پێویسته ڕێكه‌تنامه‌ی نێوان عێراق و توركیا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه ڕێگه به سوپای توركیا ده‌دات كه بێته نێو هه‌رێمی كوردستانه‌وه”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا ئاماژه به‌وه‌كراوه” داواكارین له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و پارێزگای سلێمانی به تایبه‌تی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ت و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێ بیسه‌پێنن به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواكارین هه‌مو شێوازێكی مه‌ده‌نی و دیموكراتیانه له‌م پێناوه‌دا بگیرێته به‌ر”.
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی كوردستان
پارێزگای سلێمانی
ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 18/11/2012 له باره‌گای حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ئه‌نجام درا له ئاستی پارێزگای سلێمانی ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی هه‌رێم و جموجۆڵه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله ,ئێمه ئه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه له‌خواره‌وه واژۆمان كردوه ڕایده‌گه‌یه‌نین.
ماوه‌یه‌كه حكومه‌تی فیدراڵ له به‌غداد خه‌ریكی هێز كۆكردنه‌وه‌یه له ناوچه دابڕێنراوه‌كان به گشتی و له سنوری كه‌ركوك به تایبه‌تی له‌ڕێگای پێكهینانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌وه كه ده‌یه‌وێ له هه‌موو لایه‌كه‌وه كۆنترۆلی ئه‌و شاره بكات و واقعێكی تازه فه‌رز بكات كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراق و ئیراده‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه بۆیه ئیمه ئیدانه‌ی دروست بونی به‌ناو سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌و جموجۆڵه‌كانی ده‌كه‌ین كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه كه تیایدا هاتوه سوپا به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند بێت بۆیه له‌م كاته‌دا ئه‌م هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و ئۆپه‌راسیۆنی دیجله به هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌رنامانه ده‌زانین كه له ڕابردودا سوپا بۆ كێشه‌و ململانێ ناوخۆییه‌كان به‌كار ده‌هێنرا ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقی نوێی دوای ڕوخانی دیكتاتۆریه‌تی به‌عسه.
هاوكات ئیدانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستانه‌ی دووساڵی ڕابردووی مالكی ده‌كه‌ین كه پێچه‌وانه‌ی كارنامه ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌تی بۆ حوكمڕانی له عیراقدا هیچ كاریكی بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌كردوه به‌تایبه‌ت ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراق كه‌مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه وه ئیدانه‌ی هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكی ئیقلیمی ده‌كه‌ین كه‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان بێت وه پێویسته ڕێكه‌تنامه‌ی نێوان عێراق و توركیا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه ڕێگه به سوپای توركیا ده‌دات كه بێته نێو هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
داواكارین له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی دیجله هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه و له جێی ئه‌وه كار بۆپێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بكات، چونكه ئه‌زمونی ڕابردوو نیشانی داوه كه دروستكردنی ئه‌و كێشانه ئه‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بنه‌ماكانی عێراقی فیدرال و پێویسته ئه‌و خه‌رجیانه‌ی ئه‌یكات بۆ ئۆپه‌راسیۆنی دیجله بیكاته پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئابوری بۆ باشكردنی ژیانی هاوڵاتیانی عێراق .
وه‌داواكارین حكومه‌تی عێراق پابه‌ند بێت به ده‌ستورو ڕێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه و واژۆكردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌وڕێكه‌تننامانه‌ی كه ڕێگره له كۆمه‌ڵكوژی و به‌كارهێنانی سوپا له‌كێشه‌و ململانێ ناوخۆییه‌كاندا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوپاتی هاوهه‌ڵوێستی و یه‌ك وتاری سیاسی له ئاست ڕوداوه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراقدا كرایه‌وه و وه پشتگیریكردنی له هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان كه شێوازی سیاسی و دیپلۆماسی گرتۆته به‌ر هاوكات پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌و ئه‌و جم‌وجۆل و به‌رنامانه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه ئاماده‌باشی كردوه بۆ به‌رگری كردن له هه‌رێمی كوردستان دوپات كرایه‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا داواكارین له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و پارێزگای سلێمانی به تایبه‌تی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ت و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێ بیسه‌پێنن به‌سه‌ر هه‌ریمی كوردستاندا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواكارین هه‌مو شێوازێكی مه‌ده‌نی و دیموكراتیانه له‌م پێناوه‌دا بگیرێته به‌ر .
ناوی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان:
1-حزبی شیوعی كوردستان
2-حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
3-حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
4-یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان
5-پارتی دیموكراتی كوردستان
6-پارتی چه‌پی كوردستان
7-پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
8-یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان
9-پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان
10-پارتی پارێزگارانی كوردستان
11-حزبی پێشكه‌تنخوازی دیموكراتی كوردستان
12-بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری دیموكراتی كوردستان
13-بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانی كوردستان
14-كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
سلێمانی
18/11/2012