ڤیدیۆ.. كاریگه‌رییه‌كانی‌ قه‌یرانی‌ دارایی له‌سه‌ر جموجوڵی‌ بازرگانی‌

سه‌رۆكی‌ ژوری‌ بازرگانی‌ سلێمانی ده‌ڵێت به‌هۆی‌ داخستنی‌ رێگه‌سه‌ره‌كیه‌كانی‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراق له‌سه‌دا سه‌د جموجوڵی‌ بارزگانی‌ كه‌میكردووه‌ بازرگانانیش باس له‌خراپی‌ دۆخی‌ ئێستای بازاڕ ده‌كه‌ن كه‌ بۆته‌ هۆی مایه‌ پوچ بوونی ژماره‌یه‌ك بازرگان. 
راوه‌ستانی‌ پرۆژه‌خزمه‌تگوزاره‌یه‌كان‌و دواكه‌وتنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانه‌به‌ران‌و وه‌ستانی‌ هه‌موو جموجوڵێكی‌ بارزگانی‌ له‌ هه‌ریمی‌ كوردستان ده‌ره‌نجامی‌ ئه‌و ململانی سیاسیانه‌ی‌ نیوان هه‌رێم‌و به‌غداده‌ كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ وه‌ك كێشه‌یه‌كی‌ هه‌ڵپه‌سێردراو ماوه‌ته‌وه‌، په‌لاماره‌ی چه‌كدارانی داعشیش بۆ ناوچه‌ جیاجیاكان هێنده‌ی تر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێم دروستكردوه‌.
 
 
ئا- بەهێز عوسمان