حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پلانیدایە، وەبەرھێنانی نەوت بۆ دوو ئەوەندەی ئێستا بەرز بكاتەوە، بە ھۆی نەبوونی كڕیار، بیر لە كۆگاكردنی نەوتە بەرهەمهێنراوە زیادەكانی دەكات، تا قۆناغی فرۆشتن.
لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا، گۆگای جەیھان كە لە ئێستادا نەوتی ھەرێمی كوردستانی تێدا كۆدەكرێتەوە بژاردەیەكی سەرەكییە، ھەروەھا پلانی گواستنەوەی نەوتی زیادە ھەیە لە رێگەی كۆگای كەشتی ناو دەریا دووهم بژاردهیه.
ئایھام كەمال بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەی سیاسی مەترسییەكان و كۆمپانیای راوێژكاری ئاوراسیا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا لە لەندەن، ئاماژەی بە باشترین و گونجاوترین بژاردە كرد بۆ كۆكردنەوەی نەوتی زیادی ھەرێمی كوردستان، ئەویش كۆكردنەوەی لە رێگەی گواستنەوەی تانكەرە.
كەمال وتی: “حكومەتی ھەرێمی كوردستان بژاردەیەكی زۆری لەبەردەست نییە، پرسی بەرز كردنەوەی رێژەی كۆكردنەوەی نەوت لە كۆگانی بەندەری جەیھانی توركیا پرسێكی گونجاوە و كۆگاكردنی نەوت لە دەریا ئەنجامی خێرای لێ ناكەوێتەوە و بەو پێچەوانەوە تێچوونی زیاتری دەبێ”.
كەمال لە وتەكانی باسی لە رێگە چارەسەرێكی دیكە بۆ پرسەكە كرد كە لەبەردەم حكومەتی ھەرێمی كوردستاندایە، ئەویش “كەم كردنەوەی رێژەی بەرھەم و دەرھێنانی نەوتە لە ھەرێمی كوردستان.”