ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنا، له زاری عه‌لی ڕه‌زا غرێبی- به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاپه‌ڕاندنی كۆمپانیای ئه‌ندازه‌یی و گه‌شه‌پێدانی گازی ئێرانی، بڵاوی كردوه‌ته‌وه: وڵاته‌كه‌ی كۆتایی هێناوه به ڕاكێشانی هێڵی بۆرییه‌كی گاز به‌ره‌و عێراق كه درێژییه‌كه‌ی 97 كیلۆمه‌تره و له‌توانایدایه ڕۆژانه 5 ملیۆن مه‌تر سێجا گاز به‌ره‌و وێستگه‌كانی به‌غدا بگوازێته‌وه.
غرێبی ڕاشیگه‌یاندوه: ئێران له‌توانایدایه له‌ڕێگه‌ی ڕاكێشانی بۆرییه‌وه ، گاز بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری عێراق بگوازێته‌وه و دوێنێش تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه نوێیه كراوه كه تازه ته‌واو كراوه و به پارێزگای ئیلام‌دا به‌ره‌و عێراق تێده‌په‌ڕێت.
به‌پێی گرێبه‌ستی نێوان به‌غداو تاران، پێویسته ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێڵه‌وه، 6 بۆ 7 ملیۆن مه‌تر سێجا گاز ڕه‌وانه‌ی عێراق بكرێت و له‌دوای دوو ساڵیش ئه‌و بڕه بگاته 15 ملیۆن مه‌تر سێجا و پاش سێ ساڵیش بگاته 25ملیۆن مه‌تر سێجا.