به‌وته‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری خزمه‌تگوزاری، كه سه‌رۆكی پارتی دیالۆگی نیشتمانییه، حزبی به‌عسی ئیشتراكی هه‌ڵوه‌شاو، باشترین حزبه له‌گۆڕه‌پانی سیاسی له‌عێراقدا.
سایتی (قرائات) له‌زاری (ساڵح موتڵه‌گ)ه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ستایشی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاو ده‌كات‌و له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، به‌عسییه‌كان وه‌ك سه‌ركرده‌و سیاسه‌تمه‌دار، باشترین سه‌ركرده‌ن له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا، وتیشی:”به‌عس له‌هه‌موو حزبه‌كانی گۆڕپانی سیاسی عێراق باشتره، ته‌نانه‌ت له‌حزبی دیالۆگی نیشتمانی كه خۆم سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌م”.
پێشتر ناوی ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكی پارتی دیالۆگی نیشتمانی سه‌ر به‌لیستی عێراقییه، به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌لیستی ئه‌و كه‌سانه‌دا لابرا، كه یاسای ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس ده‌یانگرێته‌وه.