ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایش‌و سبه‌ینێش چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس.
ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكرده‌وه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی 2014/8/24 ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تهمموز)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایش.
ئاماژهبهوهشكراوه ڕۆژی دوو شه‌ممه ڕێكه‌وتی 2014/8/25 ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تهمموز)ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی دووی هێزه‌كانی پۆلیسی ئاماده‌یی له سلێمانی.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌واده‌ی خۆی دواده‌كه‌وێت، به‌هۆی نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه.