ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى داوادەکات پرۆژەى ناوچەى ئازاد لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە بڕیارى لەسەربدرێت و بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە کە شارى سلێمانى دەکاتە شارێکى پیشەسازى پێشکەوتوولەسەر ئاستى عێراق.
سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ڕایگەیاند ژورى بازرگانى سلێمانى دەمێکە دوایکردووە ناوچەى ئازاد لەشارى سلێمانى بکرێتەوە کە حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى ئەوەى دا کە ناوچەیەکى ئازاد لەشارى سلێمانى دروستبکرێت دواى ئەوەى کە کارى یاساى بۆکرا داوا لەدەستەى وەبەرهێنانکرا ئەم پرۆژەیە بخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە دواى ئەوە بەبڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ئەم پڕۆژەیە ڕاگیرا تا ئێستا جێبەجێنەکراوە کە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجیەکانى کوردستان و عێراق.
وتیشى” جێبەجێکردنى پرۆژەکە ئەگەڕێتەوە بۆ پێشخستنى کەرتى پیشەسازى و بازرگانى کەئەوناچە ئازادە هیچ ڕسوماتێکى گومرگى لەسەرنیە ئەو کاڵایانەى کەبەرهەم دەهێندرێت بەشێوەیەکى ڕێکوپێک بەرهەم دەهێندرێت و دەنێردرێت بۆ ووڵاتانى دەرەوەى هەرێمى کوردستانى کەئەمەش بوارى بازرگانى و پیشەسازى بەرەو پێش دەبات لەزۆربەى ناوچەى جیهاندا ئەم ناوچە ئازادا هەیە کەدەبێتە پێشخستنى کەرتى بازرگانى.
ناوچەى ئازاد لە شارى سلێمانى دەکەوێتە تاسڵوجە و لەلایەن ژورى بازرگانیەوە داواکراوە بخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە تائێستا وەڵام نەدراوەتەوە کە پرۆژەیەکى لەم شێوەیە گرنگە بۆ کوردستان وعێراق.
ز.ر