قایمقامی قه‌زای مه‌رکه‌زی سلێمانی و سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی سلێمانی و مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له بازرگانانی گواستنه‌وه‌ی کاڵا و شتوومه‌ک، له ژووری بازرگانی سلێمانی کۆبوونه‌وه .
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی کاڵا کرا له ده‌ره‌وه بۆ ناو هه‌رێم و له‌نێوان پارێزگاکانی هه‌رێم و به‌غدا کرا.
بازرگانان ڕایانگەیاند کە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان کارئاسانى زیاتر بکەن بۆ بازرگانان لەدواى ئەوەى شتومەکەکانیان بە فەرمى لە دەروازە سنوریەکانەوە پشکنینى بۆدەکرێت و ڕەوانە دەکرێت نەک جارێکى دیکە ڕێگریان لێبکرێت و بارەکانیان بپشکننەوە و بۆئەوەى بەزوى بگاتە بازاڕەکان و هاووڵاتیان سودمەندبن لەو کاڵایانەى دێتە شارى سلێمانیەوە.
لاى خۆشیانەوە بەرپرسانى خاڵى گومرگى باشماخ و سلێمانى ڕونکردنەوەى تەواویان بەبازرگاناندا کەهەموو ئەو کارانەى دەکرێن بەپێى یاساى گومرگى دەکرێت و هیچ لێپرسینەوەیەک بەدەر لەیاسا کارى پێناکرێت.
لاى خۆیەوە ئاوات محەمەد قایمقایمى سلێمانى لەتەواوى کێشەى بازرگانانى کۆڵیەوە و ڕایگەیاند کەبەتەواوى لەو کێشانە دەکۆڵنەوە و داوای‌کرد کۆبونەوەیەکى تر‌ى فراوان ئەنجامبدرێت بۆئەوەى بەتەواوى کێشەکان چارەسەربکرێت.
سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند پێویستە حکومەت کارئاسانى بۆ بازرگانان بکات و کرێى گومرگ و کارەکانیان لەدەروازە سنوریەکانەوە بەباشى ڕایبکات بۆئەوەى بازرگانان بەتەواوى کارەکانیان بەرەو پێشبڕوات.
ز.ر