ده‌زگاكانی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆسه‌ر رووسیا ته‌نها زیان به رووسیا ده‌گه‌یه‌نێت و بازرگانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار سوودی لێده‌بینێت.
به‌هۆی قه‌یرانی ئۆكرایناوه هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا سزای ئابوورییان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سزاكان فراوان كرانه‌وه.
رووسیاش به‌رامبه‌ر به‌و وڵاتانه‌ی كه سزای ئابوورییان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه بڕیاریدا گشت بازرگانییه‌كی خۆراك له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ڕابگرێت.
له دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌نگۆی ئه‌وه هاته ئاراوه كه هه‌نگاوی ئه‌م دواییه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر به رووسیا وا ده‌كات كه له هه‌نارده‌كردنی خۆراك بۆ ده‌ره‌وه پشت به توركیا ببه‌سترێت.
پسپۆڕانی ده‌زگاكانی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی، هه‌لی بازرگانی توركیا بە ئاژانسی ئانادۆڵ-یان راگەیاند:سزا ئابوورییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بۆسه‌ر رووسیا زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر رووسیا دروست ده‌كات.
بەوتەی ئەو پسپۆڕانە له‌م نێوه‌نده‌دا توركیا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌له‌كه بۆ خۆی ده‌قۆزێته‌وه و ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری دروست بكات.