پێشانگه‌ی‌ كشتوكاڵ‌و خواردن له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

بڕیاره‌ له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا، به‌شداری‌ زیاتر له‌(300) كۆمپانیا، پێشانگه‌ی‌ كشتوكاڵ‌و خواردن  بكرێته‌وه‌و پێشانگه‌كه‌ش  له‌(26 بۆ 29-11-2012) به‌رده‌وامده‌بێت.
به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا، پێشانگه‌ی‌ كه‌لوپه‌ل‌و كه‌ره‌سته‌ی‌ كشتوكاڵی‌‌و پیشه‌سازی‌ خۆراك له‌شاری‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ بڕیاره‌ له‌(26 بۆ 29-11-2012) به‌رده‌وامده‌بێت.
زیاتر له‌(300) كۆمپانیای‌ ناوخۆیی‌‌و ده‌ره‌كی‌ به‌شداری له‌پێشانگه‌كه‌دا ده‌كه‌ن‌و وڵاتانی‌ به‌شداربوش له‌ پێشانگه‌كه‌دا به‌رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادیكردووه‌.
تائێستا زیاتر له‌(55) پێشانگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ندێكیان پێشانگه‌ی‌ كتێب بون‌و به‌گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی‌ دیاریكراون له‌ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا.
سەرچاوە : NNA