عێراق نەوتی كێلگەكانی حلفایە و میسان دەنێرێتە بەندەری فاو

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی راِیگه‌یاند كه‌ له‌ رێگه‌ی بۆرییه‌كی تازه‌ی نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌وه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری فاو له‌ پارێزگای به‌سره‌ . 
عبدالكریم لعێبی وه‌زیری كاربه‌رێكه‌ری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند هێلێكی نوێی بۆری نه‌وت له‌ نێوان كیڵگه‌كانی “حلفایه‌ و پارێزگای میسان ” بۆ به‌نده‌ری فاو ته‌واوبووه‌ و درێژییه‌كه‌ی 275 كیلۆمه‌تره‌ و توانای گواستنه‌وه‌ی بریتیه‌ له‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا . 
لعێبی وتیشی: به‌رهه‌مهێنانی سه‌ره‌تایی له‌ یه‌كه‌ی دووه‌می كێڵگه‌ی حلفایه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و توانای به‌رهه‌مداریه‌كه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه‌ .