به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به‌غدا بودجه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، بۆیه دراوی عێراقی كه‌م بووه و به‌شێكی زۆری دراوه‌كه‌ش دووچاری كۆنبوون و دڕان هاتوون، بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانیش ئاشكرای ده‌كات به‌پێی پرۆسه‌یه‌ك پاره‌ی بێ سوود و دڕا‌و بۆ خه‌ڵك ده‌گۆڕنه‌وه.
ئه‌دهه‌م كه‌ریم ده‌روێش به‌رێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان به باسی رایگه‌یاندووه خه‌ڵك جۆری دراوه قه‌باره گه‌وره‌كانی هه‌ڵگرتووه، بۆیه دراوه‌كانی تری عێراقی ده‌ستاوده‌ست ده‌كه‌ن و كۆن و دڕاون و ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی له بازاڕ ماوه‌ته‌وه پێنج هه‌زار و هه‌زاری و دووسه‌د و په‌نجا و پێنجسه‌د دیناریه، ئه‌وانه‌ش ئاڵوگۆڕی زۆریان پێ ده‌كرێت، چونكه له كوردستان زۆرتر خه‌ڵك به‌و جۆره كار ده‌كات و كارتی بانكی نییه، بۆیه ئه‌و دراوانه ده‌دڕێن و كۆن ده‌بن.
ئێستاش به‌هۆی نه‌ناردنی پاره له بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه بۆ كوردستان، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دراوی كاغه‌ز كۆن بوونه و دڕاون و له بانكه‌كانی ئه‌واندا پاره‌ی دڕا‌و بۆ خه‌ڵك ده‌گۆڕنه‌وه و پاره‌ی نوێتریان پێ ده‌ده‌ن: ‘هه‌موو جۆره‌كانی دراو ئه‌گه‌ر كۆن بووبن و دڕابن، ئێمه له خه‌ڵكیان وه‌رده‌گرین، ته‌نانه‌ت بۆشیان ده‌گۆڕینه‌وه، چونكه هه‌موو كه‌سێك ئه‌و مافه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ی به كه‌ڵكی ده‌ستاوده‌ستكردن نه‌ما بۆی بگۆڕین و ئه‌گه‌ر پاره‌كه زۆر بێكهڵك بووبێت، ئه‌وه له سه‌د هه‌زار نۆوه هه‌زاری پێ ده‌درێته‌وه.