وەزیری نەوتی ئێران باس لەو زیانانە دەكات كە ئەحمەدی نەژاد بەئابووری وڵاتەكەی گەیاندوە

وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند: ئەحمەدی نەژاد چەندین ملیار دۆلار زیانی بەئابوری ئێران گەیاندووە
 بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئیرنا، (بێژەن نامدار زەنگەنە) وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندوە: كە لەسەردەمی دەسەڵاتی (مەحمود ئەحمەدی نەژاد) سەرۆكی پێشوی ئێراندا، 2 ملیار‌و 700 ملیۆن دۆلار زیان بەئابوری ئێران گەیشتووە  وەزیری نەوتی ئێران ڕەخنەی توندی لە (بابەك زەنجانی) بازرگانی گەورەی ئێران‌و نزیك لەحكومەتی پێشوی ئەحمەدی نەژاد گرت‌و تۆمەتباری كرد بەوەی، بەهاوكاری چەند بەرپرسێكی حكومی‌و وەزارەتی نەوت، بەژمارەی حسابی بانكی جیاواز، لەژمارەی بانكی وەزارەتی نەوت، پارەی نەوتی ئێرانی لەبانكەكانی تاجیكستان تۆماركردوە، كە بەنزیكەی 3 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.