” بازرگانەكانی مالكی پارەیەكی زۆریان بردۆتە دەرەوەی وڵات “

سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرایكردوە، كە ژمارەیەك بازرگانی سەر بەنوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عیراق، پارەیەكی زۆریان بردۆتە دەرەوەی وڵات.
 سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی عیراق  بەسایتی (یوم السامن)ی راگەیاندوە: بەفەرمانی راستەوخۆی مالكی ئەو بازرگانانە دەستیان كردوە، بەگواستنەوەی بڕێكی زۆر دۆلاری ئەمریكی بۆ بانكەكانی دەرەوەی وڵات.
 بەوتەی سەرچاوەكە، رۆژی دووشەمەی رابردوو بانكی ناوەندی عیراق 285 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، ئەو بڕەش زۆر لەوە زیاترە كە رۆژانە دەیفرۆشێت، بۆیە گومانی ئەوەی لێدەكرێت بەفەرمانی نوری مالكی ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتی بكەن، بەتایبەت دوای ئەوەی نەكرایەوە بە سەرۆك وەزیران.