هەرێم.. بەبڕی12 ملیار دینار سزای كۆمپانیایەك درا

به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 12 ملیار دینار غه‌رامه‌ی‌ كۆمپانیایه‌كی كرد.
ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا رایگه‌یاند، كۆمپانیای مه‌هتاب كه‌ خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نییه‌، به‌نزینی خراپی دابه‌ش كردووه‌، بۆیه‌ 12 ملیار دینار كه‌ ده‌كاته‌ 10 ملیۆن دۆلار، غه‌رامه‌ كراوه‌.
هه‌روه‌ها ئاشتی هه‌ورامی پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه‌، پاره‌ی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ بۆ خێزانه‌ ئاواره‌كانی شه‌نگال ته‌رخان بكرێت.