به‌رپرسێكی توركی ئاگادار له كاروباری نه‌وت، رایده‌گه‌یه‌نێت له دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كانی گه‌شه‌پێدانی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كه‌ی، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ دوهێنده به‌رزده‌بێته‌وه كه ده‌گاته (200) هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.
ئه‌و به‌رپرسه توركیه كه ناوی له هه‌واڵه‌كه‌ی ئاژانسی رۆیته‌رزدا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، پێشبینی كردوه كاره‌كانی زیادكردنی توانای هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا كۆتایی پێبێت و ده‌ڵێت “راسته‌وخۆ دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و كارانه، ده‌توانرێت راسته‌وخۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت زیاد بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك بگاته (220) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه”.
ئاژانسه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئێستا رۆژانه (100 – 120) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر گه‌شه‌پێدانی بۆریه نه‌وتیه‌كان كۆتایی پێبێت ئه‌و بڕه بۆ دوهێنده به‌رزده‌بێته‌وه.
دوای قوڵبونه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا نه‌وت له‌رێی بۆریه نه‌وته‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی بكات و له‌وێشه‌وه ئاراسته‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كرا به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی رابردوه‌وه تائێستا (7.8) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كه كراوه و له‌و بڕه‌ش (6.5) ملیۆنی ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه.