وەزارەتی دارایی رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

سایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان روونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکردۆته‌وه‌ رایگه‌یاند، بڕینی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ (6)ی‌ هه‌ندێك له‌ پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشینكراوه‌كان، په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ ده‌رماڵه‌ی‌ خێزانداری‌ و منداڵ، كه‌ ده‌بێت ساڵانه‌ پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشینكراوه‌كان پشتگیری‌ به‌رده‌وامی‌ خوێندن بۆ منداڵانی‌ سه‌رووی‌ (18)ساڵ و یان نه‌گه‌یشتنی‌ منداڵ به‌ (18)ساڵی‌ بهێنێت تاكو ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی‌ لێ نه‌بڕدرێت”.
له‌روونکردنه‌وه‌که‌شدا هاتوه‌، هه‌ر كاتێكیش هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ خانه‌نشینكراو پشتگیریه‌كه‌ی‌ بهێنێت بۆیان خه‌رج ده‌كرێته‌وه‌.