حەسنا مەتەڕ لە کوردستانە

 هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی “حەسنا مەتەڕ” بە سەردانێکی تایبەت گەشتۆتە هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا لە شاری هەولێرە.
سەرچاوەیەک لە باڵوێزخانەی لوبنان لە هەولێر رایگەیاند “ئەم هونەرمەندە بەمەبستی ئەنجامدانی چەند کارێکی هونەری سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە”.
هاوکات (خەندان) لە زاری مەتەڕ خۆیەوە بڵاویکردۆتەوە “زۆر خۆشحاڵم سەردانی هەولێرم کردووەو بیرۆکەی گۆرانی گوتنم بە زمانی کوردی هەیە”.