ئێران نرخی ئەو بەنزینەی بەرزكردەوە كە دەهێنرێتە هەرێم

حكومه‌تی‌ ئێران له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ل َعێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان نرخی‌ به‌نزین گران ده‌كات.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئیسنای‌ ئێرانی‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌، به‌هۆی‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ی‌ عێراقی‌ گرتۆته‌وه‌و به‌ مه‌به‌ستی‌ رێگرتن له‌ به‌قاچاخبردنی‌ به‌نزین له‌ سنوره‌كانی‌ نێوان ئێران‌و عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان، حكومه‌تی‌ ئێران بڕیاریداوه‌ نرخی‌ به‌نزین له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كان به‌رزبكاته‌وه‌و له‌ 2 هه‌زار و 400 تمه‌نه‌وه‌ بۆ 3 هه‌زار و 500 تمه‌ن به‌رزی‌ بكاته‌وه‌.
ئاژانسی‌ ئیسنا ئه‌وه‌شی‌ خستوه‌ته‌ڕوو، ته‌نیا له‌ ناوچه‌ی‌ بیاره‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌، رۆژانه‌ نزیكه‌ی‌ 200 كه‌س له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌وه‌ به‌نزین بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گوازنه‌وه‌.