وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایدەگەیەنێت، له‌وكاته‌وه‌ی ده‌ستكراوه به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هەرێم، (6) ملیۆن‌و و (500) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه ره‌وانه‌ی بازاڕه جیهانییه‌كان كراوه.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری تانر یه‌ڵدز، وەزیری وزەی تورکیا بڵاویکردوەتەوە “به‌هۆی كاری چاككردنه‌وه له ئه‌مڕۆوه پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌رێگه‌ی هێڵی بۆری نەوتی (كه‌ركوك- جه‌یهان) راوه‌ستاوه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا (6) ملیۆن‌و و (500) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیاوە ره‌وانه‌ی بازاڕه جیهانییه‌كان كراوه.
پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی ئه‌م هێڵه‌وه كه تواناكه‌ی (120) هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا له كۆتای ساڵی (2013) ده‌ستیپێكردوه، به‌ڵام تا مانگی ئایار یه‌كه‌م هیچ كاروانی نه‌وت بار نه‌كراوە.