ئەم كۆمپانیا مەجەڕییە 80 هه‌زار تۆن نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی كڕیوه‌

ئاژانسێكی هه‌واڵی‌ مه‌جه‌ری‌ له‌ زاری‌ ئه‌ندامێكی گروپی (M.O.L)ه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌، كه‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی مه‌جه‌ڕی‌ 80 هه‌زار تۆن نه‌وتی خاوی‌ هه‌رێمی كوردستانی‌ به‌ نرخی بازاڕ كڕیوه‌.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ گروپه‌كه‌ كه‌ ناوی‌ سابۆلتچ ئای‌ ڤیرینز-ه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، كه‌ ئه‌و باره‌ نه‌وته‌ی‌ كڕیویانه‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گه‌شتوه‌ته‌ به‌نده‌ری‌ ئۆمیسالی‌ كرواتی كه‌ ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر ده‌ریاری‌ ئه‌دریاتی‌.
گروپی (M.O.L) زۆربه‌ی‌ نه‌وتی روسیا ده‌كڕێت.
به‌وته‌ی‌ سابۆلتچ، نه‌وتی كوردستان كۆمه‌كی كۆمپانیاكه‌یان ده‌كات له‌سه‌ر جۆراوجۆركردنی به‌رهه‌م و تاقیكردنه‌وه‌ی‌ جۆری‌ جیاوازی‌ خام له‌ پاڵاوگه‌كانیان.