49 هەژزار و 691 كیلۆ زێڕ هاوردەی هەرێم كراوە

بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی خشڵ لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا (49 هەزار و 691) كیلۆ زێڕ هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە .
بەكر عەزیز بەكر، (بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی خشڵ) لە هەرێمی كوردستان بۆ ئاژانسی (ئانادۆڵ) ئاشكرای كرد: ئاماری هاوردەكردنی زێڕ لە ماوەی حەوتی مانگی رابردوودا لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی و شاری دهۆك بەمشێوەیە بووە:
1- لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە: لە سێ مانگی یەكەمی ئەم ساڵدا (10 هەزار و 400) كیلۆ زێڕ هاوردە كراوە. لە سێ مانگی دووەمی ئەم ساڵدا (7 هەزار و 800) كیلۆ زێڕ هاوردە كراوە. لە مانگی حەوتی رابردوودا (هەزار و 491) كیلۆ هاوردە كراوە. واتە لە حەوت مانگی رابردوودا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە (19 هەزار و 691) كیلۆ زێڕ هاوردە كراوە.
2- لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی-یەوە: لە سێ مانگی یەكەمی ئەم ساڵدا (18 هەزار) كیلۆ زێڕ هاوردە كراوە. لە سێ مانگی دووەمی ئەم ساڵدا (10 هەزار و 500) كیلۆ زێڕ هاوردە كراوە. لە مانگی حەوت-یش (400) كیلۆ زێڕ هاوردە كراوە. واتە لە حەوت مانگی رابردوودا لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی-یەوە (28 هەزار و 900) كیلۆ زێڕ هاوردە كراوە.
3- لە شاری دهۆك-یش، لە شەش مانگی یەكەمی ئەم ساڵدا (هەزار) كیلۆ زێڕ هاوردە كراوە. لە مانگی حەوتی رابردووشدا بە هۆی كۆنتڕۆڵ كردنی شاری موسڵ تەنها (28) كیلۆ زێڕ هاوردەی شاری دهۆك كراوە.
بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی خشڵ لە هەرێمی كوردستان وتیشی”لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی و  شاری دهۆك لە حەوت مانگی ڕابردوودا 49( هەزار و 691) كیلۆ زێڕ هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە”. 
جەختیشی كردەوە “بە هۆی هێرشەكانی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، لە مانگی شەش-ەوە هاوردە كردنی زێڕ بۆ هەرێمی كوردستان بەرەو كەم بوونەوە چووە، چونكە ڕێگای هەناردە و هاوردە كردنی زێڕ بۆ باشووری عێراق و شاری موسڵ نەماوە”.
روونیشی كردەوە، كە ئێستا خواستی كڕینی زێڕ لەلایەن هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان-ەوە زۆر كەمە و بە پێچەوانەوە هاوڵاتییان زیاتر زێڕ دەفرۆشن.
 
 
خەڵك