ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند، دوای ده‌ركردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، نرخی ئه‌و نه‌وته‌ی داعش ده‌یفرۆش له 20 دۆلاره‌وه داشكاوه بۆ 12 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێكی.
نوجێفی له باره‌ی ره‌وشی موسڵه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و اێیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر داعش درووستكردووه.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ی سوریای خسته‌ژێر باری به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌نده، ئه‌و دوو گروپه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی و جیهانی ده‌ناسرێن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆی هه‌یه چه‌ك دژیان به‌كاربهێنێت.
نوجێفی وتیشی: “به‌هۆی بڕیاره‌كه‌وه، نه‌وتی كێڵگه‌ی عه‌جیلی سه‌لاحه‌دین كه داعش هه‌نارده‌ی ده‌كات نرخی له 20 دۆلاره‌وه دابه‌زیوه بۆ 12 دۆلار”.
NRT