كه‌شتیه‌كی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم گه‌یشته‌ ئۆكرانیا‌

كه‌شتیه‌كی‌ بارهه‌ڵگری‌ نه‌وت كه‌ 80 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ تێدایه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌ری‌ ئومیسالی‌‌ له‌ ئۆكرانیا‌. 
به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ ئاژانسی‌ رۆیته‌رز رۆژنامه‌ی‌ (یورتانی لست) كه‌ رۆژنامه‌یه‌كی‌ رۆژانه‌یه‌ له‌ ئۆكرانیا ده‌رده‌چێت، له‌ هه‌واڵێكیدا كه‌ دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو له‌سه‌ر پێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ئینته‌رنێت بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌، بارێكی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌ری‌ ئومیسالی‌ له‌ ئۆكرانیا‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ده‌ریای‌ ئه‌دریاتیكی‌.
به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ كه‌ له‌‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ كۆمپانیای‌ یاناف كه‌ كۆمپانیایه‌كی‌ حكومییه‌ وه‌ریگرتووه‌ ئاشكرایكردووه‌، كه‌شتیه‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ 80 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ تێدا بوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌ری‌ ئومیسالی‌‌ .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ڕۆژنامه‌كه‌شی‌ ڕاگه‌یانددوه‌، پێش چوار رۆژ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ بارێكی‌ نه‌وت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ دێت كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ مۆلی‌ وڵاتی‌ هه‌نگاریاوه‌ كڕدراوه‌ بۆ پاڵاوگه‌كانی‌‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌،  هه‌مو به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌كڕینی‌ ئه‌و نه‌وته‌ ته‌واون‌و هیچ شتێك له‌و باره‌وه‌ به‌دی‌ ناكرێت كه‌ جێگای‌ مشتومڕ‌و گومان بێت.
 هه‌ینی‌ ڕابردووش  ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، هه‌رێمی‌ كوردستان چواره‌م باری‌ نه‌وتی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ئۆكۆانیا كردووه‌.