له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی هه‌شت مانگه هه‌رێمی كوردستان له ژێر ئابڵوقه‌ی ئابوورییدا و ماوه‌ی دوو مانگیشه له شه‌ڕی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه، به‌ڵام كۆمپانیا بیانیه‌كان وه‌ك لانه‌یه‌كی ئارام ڕوویان له هه‌رێمی كوردستانه و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌لێت: به‌هێزی ئاسایشی هه‌رێم هۆكاری زیادبوونی كۆمپانیا بیانیه‌كانه .
دلزار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماری كۆمپانیاكان له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان بۆ باس رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ خراپی ره‌وشی ئه‌منی به‌شێك له ناوچه‌كانی عێراق و هه‌ندێك له وڵاتانی دراوسێ كۆمپانیا بیانیه‌كان مه‌منوون له كوردستان كار بكه‌ن .
دلزار ئیسماعیل گووتیشی پێشتر كۆمپانیا جیهانییه‌كان بۆ عێراق ده‌چوون به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئاسایش هه‌رێمی كوردستان دێنه هه‌رێمی كوردستان خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن و لق و نوسینگه‌یان ده‌كه‌نه‌وه .
ئاماژه‌شیدا دوا ئاماری كۆمپانیاكان گه‌یشتۆته 21 هه‌زار كۆمپانیا كه سێ هه‌زاریان كۆمپانیای بیانین ، ده‌شلێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی هه‌شت مانگه هه‌رێمی كوردستان له ژێر ئابڵوقه‌ی ئابوورییدا و ماوه‌ی دوو مانگیشه له شه‌ڕی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه، به‌ڵام له ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا 390 كۆمپانیا تۆمار كراون كه زۆرترینان كۆمپانیای وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌ورووپی و وڵاتانی دراوسێن.