دووه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندو شانۆكاری كورد ته‌ها خه‌لیل له سه‌ر مه‌زارگه‌كه‌ی له گردی شێخ مارفی نۆدی له شاری سلێمانی كرایه‌وه.
به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان و شانۆكاران و كه‌سوكارو خانه‌واده‌كه‌ی, ڕێوڕسمێك بۆ یادی دووه‌مین ساڵه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندو شانۆكاری كورد ته‌ها خه‌لیل ڕێكخرا.
سه‌فین ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری شانۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له پلانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌یاندایه ساڵانه یادی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بكاته‌وه كه خزمه‌تی زۆریان به بواری هونه‌ر كردووه‌و سه‌رجه‌م كه‌ل و په‌له‌كانیان له مۆزه‌خانه‌یه‌كدا كۆبكرێته‌وه.
هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، چه‌پكه گوڵی ڕێز‌و وه‌فا پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ی ئه‌و هونه‌مه‌نده كرا‌و كار‌و به‌رهه‌مه‌كانی به‌رز نرخێنرا.
ته‌ها خه‌لیل له‌ماوه‌ی ته‌مه‌ندیدا به‌شداری چه‌ندین شانۆیی و درامای كوردی كردووه‌و خه‌رمانێك له كاری هونه‌ری دوای خۆی جێهێشتووه.
سەرچاوە: KNN