سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردۆته‌وه كه‌وا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی مانگی رابردوو به‌رزبۆته‌وه و گه‌یشتۆته هه‌شت ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا و ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش به‌جۆرێكه له‌وه‌ته‌ی ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌شتا و حه‌وت به‌م شێوه‌یه نه‌گه‌یشتووه .
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان زیاتر بێت و به‌جۆرێك له ماوه‌ی ساڵی داهاتوو ئه‌و رێژه‌یه بگاته نۆ ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا .