جیهان.. لە ساڵی 2015 دا خواست لەسەر نەوت دەبێتە یەك پۆینت سێ‌ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا

ئاژانسی وزه‌ی جیهانی رایگه‌یاند كه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ مانگی ته‌مووز گه‌یشتووه‌ته‌ نه‌وه‌د و سێ ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.
ئاژانسی وزه‌ی جیهانی راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌ بازاڕه‌كانی نه‌وت بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد، كه‌ له‌ مانگی ته‌مووزه‌وه‌ رۆژانه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهانی دووسه‌د و سی هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ نه‌وه‌د و سێ ملیۆن به‌رمیل.
 له‌ راپۆرته‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ كراوه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ ئۆپێك ئه‌ندام نین، وایانكردووه‌ كه‌ ئاستی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهانی به‌رزبێته‌وه‌. 
ئه‌مساڵ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهانی به‌ رێژه‌ی ملیۆنێك به‌رمیل زیاد ده‌بێ.
 پێشبینی ده‌كرێت له‌ ساڵی دووهه‌زار و پازده‌ ئابووری جیهان به‌ره‌و پۆزه‌تیڤ بچێ و خواست له‌ سه‌ر نه‌وت له‌ رۆژێكدا ببێ به‌ یه‌ك پۆینت سێ ملیۆن به‌رمیل