به‌پێی به‌یاننامه‌ی ئیداره‌ی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك له چاره‌گی دووه‌می ئه‌مساڵدا دووچاری كه‌مبوونه‌وه هاتووه و قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران جێگیربووه .
ئیداره‌ی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك له چاره‌گی دووه‌می ئه‌مساڵدا گه‌یشتۆته 29 ملیۆن و 420 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، له كاتێكدا ئه‌و رێژه‌یه له چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 29 ملیۆن و 740 هه‌زار به‌رمیل بووه له رۆژێكدا واته قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك له چاره‌گی دووه‌می ئه‌مساڵدا 320 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌میكردووه.
هه‌ربه‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی ئیداره‌ی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران له چاره‌گی دووه‌می ئه‌مساڵدا به‌هه‌مان قه‌باره‌ی چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 2 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به جێگیری ماوه‌ته‌وه.