وه‌ستانی پێنج ده‌روازه‌ی سنووری له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ئه‌نبار و موسڵ و دیاله به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش، زیانی ده‌یان ملیار دیناری له عێراق داوه.
لیوا عیسام ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌راوزه سنوورییه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد كه ئه‌و كاره تاوانكارییانه‌ی كه چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆته هۆی وه‌ستانی پێنج ده‌روازه‌ی سنووری له كاركردن كه ئه‌وانیش ده‌روازه‌ی سنووری ره‌بیعه له موسڵ له نێوان عێراق و سوریا و ده‌روازه‌ی سنووری قائم و وه‌لید له قه‌زای قائم له پارێزگای ئه‌نبار له نێوان سنووری عێراق و سوریا و ده‌روازه‌ی سنووری مونزریه له پارێزگای دیاله له نێوان عێراق و ئوردن و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی موسڵ له‌و پارێزگایه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌راوزه سنوورییه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گوتیشی، وه‌ستانی ئه‌و پێنج ده‌راوزه سنوورییه له كاركردن زیانی چه‌ندین ملیار دیناری مانگانه‌ی له عێراق داوه.