وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو موچه‌ی مانگی ته‌مموزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت .
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه كه وێڕای به به‌رده‌وامی دابین كردنی پێویستیه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستان دژ به هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش و هاوكاری كردنی ئاواره‌كان كه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهشتووه، وه به‌پێی ئه‌و توانا داراییه‌ی كه له به‌ر ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بڕیاردرا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه موچه‌ی مانگی ته‌مموزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت.
به‌هۆی نه‌ناردنی مووچه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ماوه‌ی 6 مانگه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له واده‌ی خۆیدا دابه‌ش ناكرێت و دوا ده‌كه‌وێت .