سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نارده‌كارانی ئوردن ده‌ڵێت: به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش، هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌لی ئوردنی بۆ عێراق، ڕاگیراوه.
عومه‌ر ئه‌بو وشاح، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نارده‌كارانی ئوردن، به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندوه: به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش ، به‌ته‌واوه‌تی هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌لی ئوردنی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی ڕاگیراوه.
پێشتر به‌های ئاستی هه‌نارده‌كردنی ئوردن بۆ عێراق، مانگانه ده‌گه‌یشته 100 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام له‌ئێستادا وه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نارده‌كارانی ئوردن ئاماژه‌ی پێكردوه: پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن به‌ته‌واوه‌تی په‌كی كه‌وتوه‌و ئه‌وه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی به ژێرخانی ئابووریی ئه‌و وڵاته گه‌یاندوه.