هەرێمی کوردستان: (20) ی ئەم مانگە ناوی دامەزراوان ڕادەگەیەندرێت

سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم  ڕایدەگەیەنێت بیستی ئەم مانگە واتا ڕۆژی سێ شەممە ناوی  ئەو دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرا دەکرێت کە دادەمەزرێن.
  سیروان محمد سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم ئاماژەبەوەدەکات: رۆژی سێشەممە ناوی دامەزراوانی هەرێم ڕادەگەیەنرێت ئەوانەی کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن و  بە ڕاگەیاندنی ناوی ئەو کەسانەش کە دادەمەزرێن ئەوا سەدا نەوەد و پێنجی کارەکانی لیژنەی دامەزراندن کۆتایی پێ دێت  و ئەم سێ شەممە ناوی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ پرۆسەی دامەزراندن ڕادەگەیەنین و پاش چەند رۆژێکیش دوای ئەوە ناوی دەرچوانی ئامادەیی و خوار ئامادەیی ڕادەگەیەنین.
 سەرۆکی دەستەی ئامار وتیشی: دوای ڕاگەیاندنی قۆناغی دامەزراوانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەوا نزیکەی دوو هەزار ناو دەمێنێت کە دەرچووی ئامادەییەکانن .