دیمیتری مێدڤیدیڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا رایگه‌یاند، رووسیا له سه‌پاندنی ئه‌و سزا و گه‌مارۆ ئابوورییانه ناترسێت كه ده‌سه‌پێندرێت به‌سه‌ریدا، به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی رووسیا توده‌ی، دیمیتری مێدڤیدیڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه رووسیا وڵاتێكی به‌هێزه و ئه‌و سزا و گه‌مارۆ ئابوورییانه نامان ترسێنێت له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌ی ئابووری رووسیا له گشت كه‌رت و پێكهاته و ده‌زگا و دامه‌زراوه دارایی و ئابوورییه‌كان به‌رده‌وامه و سزا و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان كاریگه‌ری ئه‌وتۆیان به‌سه‌ر ئابووری رووسیا نابێت وه‌ك ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێت.
” رووسیا له سزا ئابوورییه‌كان ناترسێت “
