حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تا دوو ساڵی داهاتوو رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ئێران بۆ خوار سه‌دا 10 كه‌مبێته‌وه، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ر له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆری ئابووری هاتووه كه له حكومه‌ته‌كانی پێشووتر بۆی جێماوه، رۆحانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا كه كابینه‌ی نوێی ئێرانی سه‌رپه‌رشتی كردووه، خۆی ڕووبه‌ڕووی وه‌ها قه‌یرانێكی ئابووری بینیوه كه ته‌نها له سه‌ره‌تاكانی شۆرشی ئیسلامی ئێران بینراوه.
به‌پێی گوته‌كانی رۆحانی، ساڵی رابردوو گه‌شه‌ی ئابووری ئێران سه‌دا یه‌ك پۆینت یه‌ك بووه و رێژه‌ی هه‌ڵاوسانیش سه‌دا 30 بووه كه له ئاستی جیهاندا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان تا ڕاده‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر تێیدا به‌رزبۆته‌وه.