كیا،چوار پلە سەركەوتوە

لێکۆڵینەوەی جەی دی پاوەر ئینیشەڵ کواڵیتی (JD Power Initial Quality Study 2014) کە دەزگایەکە لێکۆڵینەوە لە توانای ئۆتۆمبێلەکان دەکات، (کیا سپۆڕتاج) و (کیا کادێنزا) ی لە پێشەنگی ئێس یو ڤی بچووکی ئەمریکی و بەشەکانی ئۆتۆمبێلی گەورە دانا، بەپێ ڕیزبەندی.
 جگە لەمەش، کیا چوار پلە سەرکەوتووە لەماوەی سەڵانی ڕابردوو  لە ڕیزبەندی لێکۆڵینەوەی جەی دی پاوەر ئینیشەڵ کواڵیتی. بەمەش ئێستا لە پلەی شەشەم دێت لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلی ئەمریکی لەنێو 32 بڕاندی ئۆتۆمبێلدا. کیا سپۆڕتاجی مۆدێل 2014 پلەی یەکەمی لە بەشی ئێس یو ڤی بچووک بەدەست ھێنا بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک. ھەروەھا کیا کادێنزا بەرزترین پلەی لە پۆلێنی ئۆتۆمبێلی گەورەی شکۆدار بەدەستھێنا و لەلایەن لیژنەکە وەکوومۆدێلێکی ئەمریکی ناسێننرا بۆ یەکەم ساڵی.
لەبارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە جۆن کڕاو کە جێگری سەرۆکی بەشی خزمەتگوزاری و کردارەکانی پاش فرۆشتن لە کۆمپانیای کیا مۆتۆرزە لە ئەمریکا، گوتی ‘ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی جەی دی پاوەر ئینیشەڵ کواڵیتی ستڕاتیجیەتی درێژخایەنی کیا پێشاندەدات لەسەر جەخت کردنەوە لەسەر کواڵیتی و بەھێزکردنی بڕاندەکەمان وبەرزکردنەوەی ئەزموونی خاوەندارێتی’.
ھەروەھا زیاتر گوتی ‘سپۆڕتاج و کادێنزا دوو نموونەی سەرەکین بۆ پێشاندانی ئەو راستییەکەی کە چۆن پێکھاتەی مۆدێلی ھەموو کیاکان پێشکەوتووە لە ڕووی دیزاین و ئاستی کارکردن وکارامەیی وبەھادا.’
جگە لەو ڕیزبەندە بەرزەی کیا و ئەو ڕێزلێنانە یەک لە دوای یەکانەی سپۆڕتاج، پلەی دووەم باشترینی ھەموو مۆدێلەکانی کیای تۆمار کرد لە مێژوودا. ڕپۆرتی ساڵانە شیکردنەوەی بۆ وەڵامەکان کرد لە 86.118 وەڵامدانەوە لە ئەمریکا  لەبارەی 239 مۆدێلی ئۆتۆمبێل لە 23 بەشدا. ئۆتۆمبێلەکان ھەڵسەنگاندنیان بۆ کرا لە ڕووی ئەزموونی لێخورین و ئاستی کارکردنی بزوێنەر و گێڕ لەگەڵ مەودایەکی فراوان لەو گرفتە کواڵیتییانەی کە لەلایەن خاوەن ئۆتۆمبێلەکانەوە ئاماژەی پێکرابوو.