لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ بەرچاو ڕونی زیاتری هاوڵاتیان ئاماری كار و چالاكییەكان و هەروەها بڕی پارەی غەرامەكراوی مانگی 7بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە ,
بەپێی ئامارەكە لە 1-7 تا 31-7-2014 , لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە سەرپێچییەكان لیژنەكان (3797) شوێنیان بەسەركردووەتەوە و بەووردی بەدواداچونیان كردووە بۆ جێبەجێ كردنی مەرج و رێنماییەكان و لە كۆی ئەو شوێنانەی كە بەسەركراونەتەوە (299) شوێن بەهۆی وەك پێویست پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەكانەوە پسوڵەی سەرپێچیان بۆ كراوە و (2) شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچییەكانیانەوە بڕیاری داخستنیان دراوە و (2) شوێنیش رووبەڕووی دادگا كراوەتەوە,
بەپێی ئامارەكەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەو مانگەدا (3550) كیلۆ گرام خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش پاش دەست بەسەراگرتنی لەناو براوە ,
هەروەها بڕی ئەو غەرامانەی كە لە ئەنجامی سەرپێچی شوێنەكان كراوە بڕی 10 ملیۆن و 125 هەزار دینارە و بەپێی یاساو رێنماییەكانیش ئەو پارەیە دەچێتە سەر داهاتی گشتی.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی