سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای کوردی رایگه‌یاند دیبلۆماسییه ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌به‌غدا ده‌ستیان کردووه به په‌یوه‌ندیکردن به نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیران عێراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ئامانجی کۆتایی هاتنی کێشه‌کان و گه‌یشتن به رێککه‌وتنێکی هاوبه‌ش بۆ ئیداره‌کردنی ناوچه جێناکۆکه‌کان و تاوتوێکردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی و سه‌ریازی تایبه‌ت به بڵاوه‌پێکردنی سوپای عێراق له‌ناو هه‌رێمی کوردستان و سه‌پاندنی چاودێری ئه‌منی له‌سه‌ر فرۆکه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان لهههولێرو سلێمانی.
سه‌رچاوه‌که که ناوی ئاشکرانه‌کراوه به رۆژنامه‌ی “السیاسه” ی کوه‌یتی راگه‌یاندووه یه‌کێک له چاره‌سه‌ره پێشنیازکراوه‌کان بریتی یه له دوباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و جێگیرکردنیان له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان وه‌ک گره‌نتییه‌ک بۆ روونه‌دانی شه‌ڕو له‌نێوان سوپا‌و پێشمه‌رگه، به‌ڵام مالکی ئه‌و پێشنیازه‌ی ره‌تکردووه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌که جۆزیف بایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا که سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی عێراق ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه‌دایه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا رێگه نادات به دروستبوونی شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌کانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه چونکه شه‌ڕێکی له‌و شێوه‌یه گورزێکی به‌هێز له‌ئه‌مه‌ریکا ده‌دات که‌ماوه‌ی نزیکه‌ی 10 ساڵه هاوکاریی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق ده‌کات.
سه‌رچاوه‌که راشیگه‌یاندووه بایدن به مالکی راگه‌یاندووه پێکدادانی چه‌کداری له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هێڵی سووره‌و هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕدا ته‌ده‌خول ده‌که‌ن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که راوێژکارانی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکا پێیانوایه ئێران و سوریا له‌پشت جموجۆڵه‌کانی مالکی یهون بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی دروستکردنی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله و ئامانج لێی لێدانه له نفوزی تورکیا‌و وڵاتانی هاریکاری که‌نداو له‌عێراق که په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه.
سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت به‌رپرسانی ئێران فشارێکی زۆریان له تاڵه‌بانی کردووه تا پێشوازی له بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی مالکی بکات له پارێزگای سلێمانی و کۆنترۆڵی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له پارێزگاکه بکات تا بارزانی وه‌کو سه‌رۆکێکی “یاخی” له‌ناو عێراق ده‌ربکه‌وێت و ئه‌وه‌ش بیانویان بداتێ بۆ ئه‌وه‌ی هێز ره‌وانه‌ی هه‌رێم بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که رونیشیکردووه‌ته‌وه فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران داوای له تاڵه‌بانی کردووه ئه‌وه رابگه‌یه‌نێت که پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به حیزبه‌که‌ی به‌شێکه له‌ده‌سه‌ڵاتی مالکی و له ژێر فه‌رمانی ئه‌ودایه، به‌لام تاڵه‌بانی ئه‌و داوایانه‌ی ره‌تکردووه‌ته‌وه.