له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بوویه‌وه، كه له هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی چه‌كی بانكیی جوتیارانی هه‌رێم، كه له به‌غداوه گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم، به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه دابه‌شكرابێت.
له‌و باره‌یه‌وه له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی NRT، وه‌زیری بازرگانی عێراق خه‌یروڵڵا حه‌سه‌ن رایگه‌یاندوە، له ئاستی عێراقدا بڕی 2 ترلیۆن و 400 ملیۆن دینار بۆ پێدانی پاره‌ی چه‌كی بانكیی جوتیاران ته‌رخانكراوه و له پشكی هه‌رێمیش له‌و پاره‌یه، وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می پاره‌كه گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: “ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر هیچ وه‌زاره‌تێكدا دابه‌ش نه‌كراوه و پشكی جوتیارانه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڕێوبه‌ری سایلۆی سلێمانی جه‌مال عه‌لی رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه، په‌یوه‌ندی به به‌غداوه هه‌یه و تا ئێستا دابه‌شنه‌كراوه.