وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی جوتیاران و ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی جوتیاران، بۆ ماوه‌ی چوار مانگ هاورده‌كردنی هه‌نار له ده‌ره‌وه بۆ ناو هه‌رێم قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمدا هاتووه: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی جووتیاران و ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی هه‌نار له بازاڕه‌كاندا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بڕیاریدا هاورده‌كردنی به‌روبوومی هه‌نار قه‌ده‌غه‌بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ماجد ده‌باغ، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایگه‌یاند: له رۆژی 15/8/2014 تا 15/12/2014 هاورده‌كردنی هه‌نار له ده‌ره‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به نووسراوی فه‌رمی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی سنووری هه‌رێم ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه له‌و ماوه‌یه‌ی دیاریكراوه هاورده‌كردنی ئه‌م به‌روبوومه قه‌ده‌غه بكرێت.