له‌گه‌ڵ وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دژ به چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعش، كۆمپانیای (ئۆرێكس پترۆلیۆم) كاره‌كانی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم ڕاگرت.
پێشتریش هه‌ردوو كۆمپانیای (شیفرۆن) و (ئه‌كسۆن مۆبیل) هه‌مان هه‌نگاویان نابوو، ئه‌وه‌ش دوای نزیكبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له پارێزگای هه‌ولێر.
ئه‌و ڕوبهڕهش كه كۆمپانیا كه‌نه‌دییه‌كه كاری تیایدا ده‌كات ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێر و موسڵه‌وه، یه‌كێك له‌و كێڵگانه‌ش كێڵگه‌ی نه‌وتی (دامر دا‌غ) ه كه له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ڕابردووه‌وه به‌تێكڕای 3 بۆ 4 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا كه‌وته به‌رهه‌مهێنانه‌وه.