وێنه‌ی نوێی دراوی جۆری ده هه‌زار دیناری عیراقی بڵاوكرایه‌وه، كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عیراقه‌وه تازه چاپكراوه.
بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بانكی ناوه‌ندی عیراق دراوی ده هه‌زار دیناری نوێ ده‌خاته بازاڕه‌كانی عیراقه‌وه، له ده هه‌زارییه نوێیه‌كه‌دا، وێنه‌ی زانای عه‌ره‌بی حه‌سه‌نی كوڕی هه‌یسه‌م هه‌ڵگیراوه‌و له‌شوێنی ئه‌و، وێنه‌ی مه‌یدانی ئازادی له‌شاری به‌غدا دانراوه.
بانكی ناوه‌ندی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیار وایه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه گۆڕینی دراوی كۆنی ده هه‌زار دیناری بۆ دراوی نوێی ده هه‌زار دیناری له‌عیراق ده‌ستپێبكات، هه‌روه‌ها به هه‌ردوو دراوه‌كه كار ده‌كرێت، تا به ته‌واوی دراوی ده هه‌زار دیناری كۆن له‌ناو بازاره‌كاندا نامێنێت.
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م دراوه‌ی كه له‌ئێستادا له عیراق كاری پێده‌كرێت، له دوای روخانی رژێمی به‌عس، له‌كۆتایی ساڵی 2003 خرایه ناو بازاڕه‌كانی عیراقه‌وه.

