لە پەروێزخان بازرگانی راگیراوە

دوای كەمبوونەوەی جموجۆڵە بازرگانییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لەئێستادا هیچ بارێك لەو  مەرزەوە نابرێت بۆ شارەكانی عێراق و ئاڵۆگۆڕە بازرگانییەكانی مەرزەكە وەستاوە.
سەرچاوەیەك لە گومرگی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی خەڵكی ڕاگەیاندوە “بەهۆی شەڕ و هێرشەكانی چەكدارانی داعش و تێكچوونی باری ئەمنییەوە، لەئێستادا هیچ بارێك لە مەرزی پەروێزخانەوە نابرێت بۆ شارەكانی عێراق و جموجۆڵە بازرگانییەكانی مەرزەكە بەتەواوی كەمبۆتەوە، تەنها ڕۆژانە چەن بارێكی سادەو كەم لەڕێگەی خانەقینەوە دەبرێت بۆ چەند ناوچەیەكی عێراق، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەڕێگەی مەرزەكەوە وەستاوە”.